شارپرێس:
سودانی بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەو وردبینی پێکبهێنرێت لەدوای ئەوەی ژمارەیەكی فەرمانبەری كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی عێراق بەفیڕۆدانی 172 ملیار دیناریان ئاشكراكرد.
ئەمڕۆ، ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لەبەردەم باڵەخانەی کۆمپانیاکە لەبەغدا گردبونەوەو ئاشكرایانكرد، قەبارەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لەو کۆمپانیایەدا گەیشتوەتە 172 ملیار دینار.
لەو بارەیەشەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیار دراوە بەپێکهێنانی لیژنەیەکی وردبینی بەسەرۆکایەتیی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی و ئەندامێتیی دیوانی چاودێریی دارایی و بەشی بەدواداچون لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران.
ئەرکیلیژن ەکە بریتی دەبێت لەپێداچونەوە بەدۆسیەکانی کارکردن، هەڵسەنگاندنی رێکارەکانی چاکسازی لەکۆمپانیاکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.