شارپرێس:
میدیای ئێران ئاشكرایكرد، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەرپەرچی هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکایان بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی داوەتەوەو ناچاریان کردون پاشەکشە بکەن.
ئاژانسی مێهری ئێرانی، بڵاویكردەوە، كەهێزەکانی ئەمریکا لەدەریای عومان تەقەیان لە کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی کردوە، بەمەبەستی ناچارکردنی کەشتییەکە بۆ گەڕانەوە بەرەو ئاوە هەرێمییەکانی ئێران.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا وەک وەڵامێک بوە بۆ داخستنی تەنگەی هورمزو گەڕاندنەوەی کەشتییە بازرگانییەکانی هیندستان و بەریتانیا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.
میدیای ئێران دەشڵێت، یەکەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو پشتیوانییان لەکەشتییە ئێرانییەکە کردوە، ئەمەش وایکردوە هێزەکانی ئەمریکا ناچار بن پاشەکشە بکەن و ناوچەکە جێبهێڵن.