پارتیی لەبارەی كشانەوە لەبەغدا بڕیاریداو دەڵێت: هیچ حکومەتێک بەبێ بەشداریی ئێمە پێکنایەت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فازڵ میرانی لەبارەی هەڵوێستە سیاسییەکانی پارتی ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت،" بایکۆتکردن بە واتای کشانەوە لە پرۆسی سیاسی لەعێراق نایەت، بەڵکو ئامانج لێی گەڕانەوەی هاوسەنگییە بۆ سیستەمە پەرلەمانییەکەی ".

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" بایکۆتکردن یان هەڵپەساردنی کارەکان مافێکی سیاسیی فراکسیۆنەکانە و بە واتای کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی نایەت، بەڵکو ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بە راستکردنەوە و گۆڕینی ئاراستە هەیە ".

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە رایگەیاند،" ئێمە وەک پارتی مەبەستمان نەبووە پۆستی سەرۆککۆمار بە تەنیا بۆ حزبەکەمان بێت، بەڵکو جەختمان لە مافی کورد کردووەتەوە ".

فازڵ میرانی وتیشی،" هیچ حکوومەتێک لە بەغدا بەبێ بەشداریی پارتی پێکنایەت ".

سەبارەت بە پرسی کەرکوک، فازڵ میرانی رەخنەی لە پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکان گرت و باسی لەوەکرد: "ئەگەر لایەنە کوردییەکان بە یەک لیستی یەکگرتوو بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکردایە، بێگومان پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبوو."

فازڵ میرانی باسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی و نەوەی نوێی کردوتی، "سەردەم سەردەمی شۆکە"