شارپرێس:
پەرەی فەرمی
لاهور شێخ جەنگی بڵاویکردەوە،" بەهۆی رێگرییەکان بۆ گواستنەوەی دۆسیەکەیان بۆ
دادگای تەمیز، لەگەڵ پۆڵاد شێخ جەنگی بڕیاریانداوە لەئەمڕۆ مان لەخواردن بگرن ".
پەرەی فەرمی
لاهور شێخ جەنگی لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هەشت مانگە دوور لەهەموو
عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین، لەبەر ئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی
بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز
".
ئەوەشخراوەتەڕوو."
لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری
یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین ".
لەبڵاوکراوەکەدا
ئەوەش هاتوە،" بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە
ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەموان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی
سلێمانی نەهێشتوەتەوە ".