ئه‌مریكا په‌یامێكى مه‌ترسیدار ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات‌و به‌شێك له‌هاوكارییه‌كانى ڕاده‌گرێت

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا بەڕاگرتنی 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق کە لەبانکی فیدراڵیی ئەمریکادایە.


ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، بەبڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕی 500 ملیۆن دۆلاری عێراق کە داهاتی نەوتی فرۆشراوە، لەبانکی فیدراڵیی ئەمریکا دەستی بەسەرداگیراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی واشنتۆنە لەدژی بەغدا بەهۆی بەردەوامیی هەژمونی میلیشیا شیعەکان بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە، هاوکات ئەمریکا بڕیاری هەڵپەساردنی هاوکاریی‌و هەماهەنگیی ئەمنیەکانی لەگەڵ عێراقدا.

واشنتۆن بەغدای ئاگادارکردوەتەوە، پاڵپشتی دارایی هەندێک پڕۆگرامی دژە تیرۆرو مەشق‌و ڕاهێنانی سەربازیی هەڵدەپەسێرێت، تائەوکاتەی هێرشی گروپە چەکدارەکان دەوەستێت‌و دەسەڵاتدارانی عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی نێو بەرەی مقاوەمە لەعێراق.