شارپرێس:
لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بۆرسە سەرەکییەکانی عێراق، بەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە، نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی پاشەکشەیەکی نوێی تۆمارکرد، ئەم هەڵکشانە نوێیە لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیان چاوەڕوانی سەقامگیریی زیاتر دەکەن، بەڵام بازاڕەکان پێچەوانەی پێشبینییەکان دەجوڵێنەوە.
لەبازاڕە ناوخۆییەکاندا، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 155 ههزارو 250 دینار، لەبەرامبەردا نرخی کڕین بە154 ههزارو 250 دینار جێگیربوو، ئەم بازدانە لەنرخدا، جیاوازییەکی گەورە لەگەڵ نرخی فەرمی دەوڵەت دروستدەکات کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ههزارو 230 دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاریکراوە.
شارەزایانی ئابوریی ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم جیاوازییە گەورەیەی نێوان نرخی فەرمیو نرخی بازاڕی ئازاد (بۆرسە)، ڕاستەوخۆ کاردەکاتەسەر بەرزبونەوەی نرخی کەلوپەلو پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە، ئەمەش بارگرانییەکی دارایی زیاتر دەخاتەسەر شانی چینە کەمداهاتەکان کە چاویان لەجێبەجێکردنی بڕیارە فەرمییەکانە بۆ دابەزاندنی نرخ.
سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندیی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ، بەڵام هێشتا بازاڕی ڕەشو خواستە بازرگانییەکان ئاڕاستەی نرخەکان دیاریدەکەن، ئەمەش وایکردوە دۆلاری بازاڕ بەرەو بەرزبونەوە بەردەوامبێت.
چاودێرانیش پێیانوایه، ئهم بهرزبونهوهیهى ئهمڕۆ دواى ئهوهدێت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا بەڕاگرتنی 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق کە لەبانکی فیدراڵیی ئەمریکادایە.
