سارپرێس:
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، لەچەند ناوەچەیەک پێشبینی نمەباران دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" ئەمڕۆ هەینی، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور
دەبێت لەهەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە
پێشبینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی (ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سۆران،
ناوچە شاخاویەکانی هەولێر، سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری تاسنوری هەولێرو دێگەڵە،
باشوری پارێزگای سلێمانی، ناوچە شاخاویە سنوریەکانی دهۆک، سەنتەری پارێزگای کەرکوک
و دەوروبەری) بەشێوەی گەواڵەبارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی باس لەوەدەکات،"
کەش بەگشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن بۆ
هەوری تەواو دگۆرێت، پێشبینی بارانبارین لەناوچە شاخاویەیەکانی پارێزگای هەولێرو ئیدارەی
سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوند و گەواڵەبارانی
بەهاری دەکرێت ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
