شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی پەیامێک بەبۆنەی راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،" یارمەتیدەرى زهیدى دەبین تاکو سەرکەوتوبێت
لەپێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا ".
بافڵ تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پیرۆزبایی خۆمان
ئاڕاستەی بەڕێز عەلی زەیدیی دەکەین بەبۆنەی راسپاردنیان وەک سەرۆکوەزیرانی عیراق ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هیوای باشترین بۆ بەڕێزیان دەخوازین
لەم ئەرکە گرنگەدا. یارمەتیدەری دەبین سەرکەوتوبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتواناو
گشتگیرو هاوکاری ئەو حکومەتە دەبین تا عیراق لەو قەیرانە ئابوری و ئەمنییانە دەربازبکات
کە ڕوبەڕوی بوەتەوە ".
بافڵ تاڵەبانی وتیشی،" پشتیوانی لە حکومەتە نوێیەکە
دەکەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان لە بەرژەوەندیی
گەلەکەماندا ".