هەڵوێستێکی نوێ لەترەمپەوە: گەمارۆ کاریگەرترە لە بۆردومان

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترامپ رایدەگەیەنێت، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران کاریگەرترە لە بۆردومانکردنی وڵاتەکە، دەشلێت،" دۆخەکە بۆ ئەوان خراپتر دەبێت و ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت ".


ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەزاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە،" تاکو رژێمی ئێران رازی نەبێت بە رێکەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر وڵاتەکە بەردەوام دەبێت ".

هاوکات، میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردوە، تاکو دوێنێ سێشەممە، ترەمپ هیچ فەرمانێکی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران دەرنەکردبوو، لە هەمان کاتدا سێ سەرچاوەی دیکە ئاشکرایانکردوە کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینتکۆم) پلانێکی بۆ چەند هێرشێکی کورت مەودا و بەهێز داناوە، لەئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران.