شارپرێس:
نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕونکردنەوەیەک لەبارەی گیانلەدەستدانی نەوجەوانێکی تەمەن 17 ساڵ لەچاکسازیی ژنانو منداڵانی سلێمانی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، "ئەو نەوجەوانە چوەتە گەرماوی تایبەت بەهۆڵەکەی خۆیانو دوای ماوەیەک مانەوە بەمردویی دۆزراوەتەوە"، هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ڕوداوەکە خۆکوژیی بوە یان کوشتن بوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەڕونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ 17ى ئهم مانگه، ڕاستهوخۆ لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی نەوجەوانێکی تەمەن 17 ساڵان لەناو گرتوخانەی چاکسازیی ژنانو مناڵانی سلێمانی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی تیمێکی نارد بۆ بەدواداچون لەو ڕوداوەو بەدواداچونی وردیان ئەنجامدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکە چونە شوێنی ڕوداوەکەو تۆماری کامێرای ناو ئەو گەرماوەیان بینی کە ڕوداوەکە تیایدا ڕویداوه.
دەستەی سەربەخۆی مافری مرۆڤ باسی لەوەشکردوە، بهگوێرهى زانیارییو بەدواداچونەکان نەوجەوانی کۆچکردوو کە ماوەیەکە بهگوێرهى یاساو بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراوە سەرلەبەیانی چوەتە گەرماوی تایبەت بەهۆڵەکەی خۆیانو دوای ماوەیەک مانەوە بەمردویی دۆزراوەتەوە.
ئەوەش راگەیەنراوە، لەئێستادا لیژنەیەک بەسەرپەرشتی دادوەر بۆ گەیشتن بەدەرئەنجامی کۆتایی هۆکاری گیانلەدەستانی پێکهێنراوەو لێکۆڵینەوە تیایدا بەردەوامەو لەکۆتاییدا ڕاپۆرتی پزیشکیو توێکارییو کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەریدەخات کە ئایا ڕوداوەکە خۆکوشتن بوە یان کوشتن بوە.
سەبارەت بەم ڕوداوە ڕاپۆرتیێکی سەرەتایی ئاراستەی سەرۆکایەتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کراوەو بەدواداچونی زیاتریش بەردەوامە.
