شارپرێس:
تیمی پڕۆژەی روناکی لەبارەی كەمبونەوەی كارەبای پڕۆژەكەوە، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت،" ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
تیمی پڕۆژەی ڕوناکی ڕایگەیاند، "دوابەدوای چارەسەربونی کێشە تەکنیکیەکانی کێڵگەی کۆرمۆر، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، دۆخی کارەبا بەتەواوی لەهەرێمی کوردستان ئاسایی ببێتەوە".
هاوكات، ڕۆژی ڕابردوش، وەزارەتی کارەبا لەڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لەچەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردوەو لەهەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دوچاری بچڕانی كاتی كارەبا بونەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە لەچەند گەڕەكێكی شارەجیاوازەكان كاتژمێرەكانی كارەبای پڕۆژەی ڕوناكی كەمبونەوەوەو گرفتی بۆ هالواَتیان دروست كردوە.