ئەمریكا خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئێرانی ڕاگەیاند

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لەگەروی هورمز خستوەتەخوارەوە کە بونەتە مەترسی بۆسەر هاتوچۆی دەریایی لەگەروەکە.


سێنتکۆم لەڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا ئامادەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گرژییەکانی ئێران لەناوچەکە.

هاوكات، ڕۆژی ڕابردوش سێنتکۆم، ژمارەیەک هێرشی موشەکی بالیستیکی و درۆنیی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و گەروی هوورمز ڕاگەیاندو ئێرانیش بەتوندی ڕەتیكردەوە.