شارپرێس:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لەبارەی چەكدانانی گروپەچەكدارەكانی عێراق و سنورداركردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو دەڵێت، شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌چه‌سپێت و ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عێراق ده‌پارێزێت".
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌میانی پێشوازیكردنی له‌جوشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چه‌سپاندنی یاسا و سنورداركردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا دوپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، مالیكی له‌گه‌ڵ جوشوا هاریس باسیان له‌ڕێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردوه‌و تاوتوێی پێشهاته سیاسییه‌كان و گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانیان كرد سه‌باره‌ت به‌ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی له‌گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له وڵات و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا‌و سنورداركردنی چه‌ك له‌ده‌ستی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا كرده‌وه، به‌مه‌ش شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌چه‌سپێت و ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عێراق ده‌پارێزێت".
مالیكی جه‌ختیشی له‌گرنگی پابه‌ندبون به‌بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكات، ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاره نیشتمانییه‌كه‌ی بگرێت، هاوكات به‌شداربێت له‌په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له‌بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری و ئه‌منیدا به‌گوێرەی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه دیاریی كردوه".
