شارپرێس:
دوای ئەوەی لەماوەی
چەند رۆژی رابردودا نرخی بەنزین لە شاری هەولێر بەرزبوەوە، لەئێستادا نرخەکەی
لەسلێمانیش بەرزبوەوەتەوەو بۆ هەر لیترێک بەنزین 50 دیناری چوەتەسەر.
بەهمەن قادر، وتەبێژی
بەنزینخانەکانی سلێمانی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" نرخی هەرسێ جۆرەکەی
بەنزین ( نۆرمان – موحەسەن – سوپەر ) بەرزبوەتەوە، بەجۆرێک لەئێستادا هەر لیترێک
بەنزین 50 دیناری چوەتەسەر ".
بەوتەی وتەبێژی بەنزینخانەکانی
سلێمانی، بەرزبونی نرخی بەنزین لەم کاتەدا چەند هۆکارێکی هەیە، سەرەکیترینیان
ئەوەیە ناردنی نەوت بۆ پاڵاوگەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کەمبوەتەوە، هەروەها
هاوردەکردنیشی لەئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قورس بوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا نرخی یەک لیتر لە سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لەبەنزینخانەکانی سلێمانی بەمجۆرەیە:
نۆرماڵ: هەزار دینار
موحەسەن: هەزار و 200 دینار
سوپەر: هەزار و 350 دینار