کارەساتێکی دڵتەزێن ڕویدا و 40 کەس بونە قوربانی

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکاران لەسەر رێگای بەسڕە – ناسڕییە لەباشوری عێراق، 21  کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" وەزیری تەندروستی سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکانی راسپاردوە بەوەی چاودێری وردی دۆخی تەندروستی بریندارانی روداوە بکەن، سەرجەم بریندارەکانیش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تاکو ئێستا 21 کەس بەهۆی ئەو ڕوداوە گیانیان لەدەستداوە و 19ی دیکەش بریندارن، کە زیارەتکاری ئێرانیشیان تێدایە.