شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەمریكا ئەمشەو زۆر بە توندی لەئێران دەدات و "دەست بەسەر بازاڕەكانی نەوت و غازی ئێراندا دەگرێت".
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی "ئەمشەو ئەمریكا زۆر بە توندی لەئێران دەدات (هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، ڕادار، بەرگری ئاسمانی و هەموو جۆرەكانی تری بەرگری، لەگەڵ زۆربەی تواناكانی هێرشبردنیان) دەكاتە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەست بەسەر دوورگەی خارگ، و شوێنەكانی تری ژێرخانی نەوتدا دەگرین، و كۆنترۆڵی تەواوی بازاڕەكانی نەوت و غازی ئێران دەكەین، هەروەك چۆن لەگەڵ ڤەنزوێلادا كردمان، كە ئەنجامێكی گەورەیە بۆ هەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و ئەمریكا".
ترەمپ راشیگەیاند ئێران كۆتاییهاتووە و هێزەكانمان سبەینێ دەتوانن بچنە ناو خاكی ئێرانەوە، بەڵام ئەو بڕیارەم نەداوە.