سەرۆكی لوبنان كشانەوە لەدانوستان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەكاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبنان داوای كشانەوەی لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتكردەوە.

عەون لە پۆستێكیدا لە تۆڕی"X" ڕۆژی پێنجشەممە وتی "سەرەڕای فشارەكان بۆ كشانەوە لە دانوستانەكان، ئێمە ناكشێینەوە. لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبین تا دەگەینە ئەنجامێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی میللەتەكەمان بكات".

عەون ڕوونیشیكردەوە، لوبنان "بە پشتبەستن بەم خاڵانەی خوارەوە داوای كۆتاییهێنان بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات: كشانەوەی ئیسرائیل، ڕاگرتنی هێرشەكان، جێگیركردنی سوپا و گەڕانەوەی ئاوارەكان و دیلەكان".

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەڵبژاردەی ئێمە ئەوەیە  دەوڵەت دەمێنێتەوە، وەك چۆن هەموومان دەپارێزێت و دەبێت قەناعەتمان هەبێت كە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرین.

سەرۆكی لوبنان جەختی لەوە كردەوە كە "ئەو پۆستانەی هەر بەرپرسێك بەدەستی دەهێنێت بەرپرسیارێتییە. یان لە ئاستی ئەرك و گەورەیی بڕیارەكانیاندان، یان پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە".