ئێران داخستنەوەی گەروی هورمزی راگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای چەند رۆژێک لە کەمبونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و کردنەوەی گەروی هورمز بەڕوی کەشتییە بازرگانییەکان، ئێران ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکان تۆمەتبار دەکات و دوبارە داخستنەوەی گەروی هورمز رادەگەیەنێت،  جێگری سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە گەروەکە داخرابێت.


بارەگای خاتمولئەنبیا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بەندی یەکەمی رەشنوسی لێکتێگەیشتنەکەی پێشێلکردوە، گەروی هورمز دادەخرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، پێشێلکارییەکانی ئیسرائیلیش بەردەوامە لەباشوری لوبنان، کە تێیدا دەیان کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بون.

هاوکات، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێ کە گەروەکە داخراوە.

بەپەلە