شارپرێس:
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ئ ئەمریکی ئێوارەی دوێنێ
هەینی بڵاویکردەوە کە ئاژانسەکانی هەواڵگریی ئەمریکا لەبارەی پلانی ناتانیاهۆ بۆ تێکدانی
ڕێککەوتننامەی ئاشتیی لەگەڵ ئێران هۆشدارییان داوەتە ئیدارەی ترەمپ .
رۆژنامەکە لەراپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو دەزگا
هەواڵگرییانە ئاماژەیان بەوەکردووە کە کە چاوەڕوان دەکرێت بنیامین نتانیاهو سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل هەنگاوێک بنێت کە زیان بە هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ بگەیەنێت بۆ گەیشتن
بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی بەردەوام لەگەڵ ئێران.
ئەوەش هاتووە: ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئاماژەیان بەوە
کردووە کە هۆشداریدانەکە بەهۆی ئەو گوشارە ناوخۆییانەیە کە لەسەر نتانیاهو هەن بۆ
درێژەدان بە گرژییە سەربازییەکان.