شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆی تەکنیکییەکان لەنێوان نوێنەرانی ئەمریکاو ئێران لەشاری بورگێنشتاک لەسویسرا سبەی شەممە بەڕێوەدەچن، ئەمەش وەک بەدواداچوونێک بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد.
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردوە، كە گفتوگۆكانی سبەی تەكنیكین و لایەنە زۆر وردەكان یەكلادەكرێنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێران ئەمڕۆ وەك كاردانەوەیەك بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل بەرامبەر حزبوڵا لەلوبنان، جارێكی دیكە گەروی هورمزی داخستەوە.
هاوكات، بارەگای خاتمولئەنبیا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بەندی یەکەمی رەشنوسی لێکتێگەیشتنەکەی پێشێلکردوە، گەروی هورمز دادەخرێت.
ئەمە دوای ئەوەدێت، بڕیارە لەکۆبونەوەکەی سبەی لەسویسرا، میکانیزمەکانی چاودێریی ئاگربەست، چۆنییەتی کردنەوەی هەمیشەیی تەنگەی هورمزو رێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ دەرکردنی مۆڵەتی هەناردەی نەوتی ئێران یەكلابكرێنەوە.