سوپای پاسداران هەڕەشەی توندو جیاواز دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران بەفەرمی داخستنەوەی گەروی هورمزی بەڕوی کەشتییەکاندا ڕاگەیاندو سوپای پاسدارانیش هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، سەلامەتی كەشتییەكان دەكەیۆتە مەترسییەوە تەنانەت نزیكی گەروەكەش ببنەوە نەك بێنە ناو گەروەكە.


سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی داخستنی تەنگەی هورمزیان بەڕوی هاتوچۆی کەشتییەکاندا ڕاگەیاندو هۆشدارییان دایە کەشتییەکان، بەهیچ شێوەیەک لەگەروەكە نزیک نەبنەوە، بەپێچەوانەوە سەلامەتییان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هاتوە،"بەهۆی بەڵێنشکێنی و پەیمانشکێنیی ئاشکرای ئەمریکا بەرامبەر بەجێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بەجەنگ، لەکاردانەوە بەرامبەر بە ێشێلکردنی بەردەوام و بێپچڕانی ئاگربەست لەلایەن رژێمی زایۆنیستی لەباشوری لوبنان، ڕادەگەیەنین گەروی هورمز بەڕوی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دادەخرێت."

ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت،" ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ وەڵامدانەوەی پەیمانشکێنیی دوژمن، لەئەگەری بەردەوامبونی دەستدرێژییەکاندا، هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ناچارکردنی دوژمن بەپابەندبون بەبەڵێنەکانی، پلانی بۆ دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەکرێت". 

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل پێشتر ئاشكرایكرد، حیزبوڵڵا لەشەودا زیاتر لە 50 درۆن و موشەکی ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل کردوە لەباشوری لوبنان.

بەپەلە