لەئیسپانیا لەچوار رۆژدا زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستداوە

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی، لەماوەی چوار رۆژی رابردودا 212 کەس لەئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئیسپانیا،" رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی رابردوو پلەکانی گەرما لەوڵاتەکە گەیشتە 45 پلەی سیلیزی، ئەوەش بە بەرزترین پلە لەمێژۆی ئیسپانیا دادەنرێت، بەراورد بەم کاتە لەساڵانی رابردودا، بەجۆرێک کە لە ساڵی 1950 کە بەفەرمی دەست بە تۆمارکردنی پلەکانی گەرما کراوە، تاکو ئێستا لەم کاتانەدا پلەی گەرما نەگەیشتوەتە ئەو ئاستە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە رۆژی چوارشەممە تۆمارکراوە، کە لەو رۆژەدا 95 کەس بەو هۆکارە مردون، رۆژی سێشەممە 66 حاڵەت، دوشەممە 38 حاڵەت و یەکشەممە 13 حاڵەت بوە.