شارپرێس:
دوای ئەوەی شارپرێس دیمەنی ساتی گرژی نێوان کارمەندێکی هاتوچۆی قەڵادزێ و چەند کارمەندێکی ئاسایشی بڵاوکردەوە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی راگەیاند کە لەکێشەکەدا بون
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ کێشەیەک روویدا لە نێوان کارمەندانی
ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین قسە
کراوە و رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و هەموو ئەو کەسانەی لە کێشەکەدان دەستگیرکراون ".
ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارە رۆژی یەکشەممە دوای کردنەوەی دەوامی
فەرمی لەبەردەم دادوەر ئامادەبن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو روداوە و بە سزا گەیاندنی
سەرپێچیکاران و کەسیش لە سەروو یاساوە نییە .