وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک لەبارەی پچڕانی کارەبا بڵاودەکاتەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی سبەی هەینی وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2:00ی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.


وەزارەتی کارەبا لەئاگادارییەکەیدا دەڵێت،" لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا.