ڕوداوێکی ئەمنی ڕویداو بەلەمى چەکدارانى نه‌ناسراو لەکەشتییەکی بازرگانی نزیکبونه‌وه‌

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ئاشكرایكرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێکی فەرمییان لەسەر ڕوداوێکی ئەمنیی دەریایی پێگەیشتوە کە لەئاوەکانی نزیک کەناراوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی یەمەن ڕویداوە.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا به‌له‌مه‌كه‌ چه‌كدارى تێدابوه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ دەستەکە ده‌ڵێت، "ڕوداوەکە لەدوریی 76 مایل (کیلۆمەتری دەریایی) لەباشوری ناوچەی (بەلەحاف)ی یەمەن تۆمارکراوە".

ده‌سته‌كه‌ هۆشداریده‌دات‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "بەرپرسی پاراستنی یەکێک لەکەشتییە بازرگانییەکان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، چەندین بەلەمی بچوک‌و خێرا لەکەشتییەکەیان نزیک بونەتەوە".

دەستە بەریتانییەکە زانیاری زیاتری خستوەته‌ڕوو ده‌ڵێت، "به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی تیمی پاراستنی کەشتییەکە، ئەوکەسانەی لەسەر پشتی بەلەمە بچوکەکان بون، چەکی سوکیان پێبوە، لەئێستادا دەزگا ئەمنییە دەریاییەکان لێکۆڵینەوە لەم ڕوداوە دەکەن‌و هۆشداری توندیان بەتەواوی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەو ناوچەیەداوە کە لەکاتی تێپەڕبونیان بەو ڕێڕەوە دەریاییەدا، چاوکراوەبن‌و بەرزترین ئاستی پارێزگاری بگرنەبەر".