شارپرێس ـ تایبه‌ت:
دەستەی گشتیی
خانەنشینی نیشتمانی لەعێراق بەفەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی
بۆ مانگی تەمموز (مانگى حه‌وت)ی 2026 ڕاگەیاند، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،
به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه سبه‌ینێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى شه‌ش ڕه‌وانه‌ده‌كرێت،
ئه‌گه‌رنا یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو موچه ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم.
حوسام عەبدولستار
جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكردوه، بەهەماهەنگیی ڕاستەوخۆ
لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاریی، سەرجەم ڕێکارە داراییەکان بۆ خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی
شارستانی‌و سەربازیی بۆ مانگی تەمموز تەواوکراون‌و پارەکە خراوەتەسەر ئەژمارە بانکییەکان.
دەستەی خانەنشینی
داوای لەسەرجەم ئەو خانەنشینانە کردوە کە کورتەنامەی گەیشتنی پارەکەیان بەدەستدەگات،
سەردانی بانکە فەرمییەکان‌و بنکەکانی دیكه‌ى پێدانی نەختینە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی
موچەکانیان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه
وتویه‌تى، "ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئان‌و ساتدایەو هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم
پرۆسەکەدا نەماوە، کۆنوسی تەمویلی موچەی هەرێم بەتەواوی ئامادەیەو لەئێستادا تەنها
چاوەڕێی واژۆی تایبەتی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت لەسەر نوسراوەکە".
سه‌رچاوه‌كه
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "هەر به‌گوێره‌ى رێکارەکان، دوای واژۆکردنی لەلایەن وەزیرەوە،
نوسراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دەستپێکردنی تەمویلەکە،
بۆ ناردنی موچەکەش بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بەشێوازی مەقاسە لەکۆی موچەکە
دەبڕدرێت واته له‌كۆى ئه‌و موچه‌یه‌ى ده‌نێردرێت بڕى 120 ملیارى لێده‌بڕدرێت، چاوەڕوانیشدەکرێت
پرۆسەی ناردنی پارەکە ئەمڕۆ یان سبەینى بەفەرمی جێبەجێبکرێت".
