ترەمپ: هەفتەی ڕابردوو بەتوندی لە ئێرانمان دا و ئێستا زۆر بەباشی لەیەکتر تێدەگەین

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پرۆسەی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت،" هەفتەی ڕابردوو بەتوندی لە ئێرانمان دا و ئێستا زۆر بەباشی لەیەکتر تێدەگەین ".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی داکۆتای باکور بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند،" شاندەکەی ئەمریکا کۆبونەوەی زۆر باشیان ئەنجامداوە دەربارەی پرسی ئەتۆمی ئێران ".

ترەمپ وتیشی، " بۆ ماوەی سێ شەو زۆر بەهێزەوە لە ئێرانمان دا و ئێستا زۆر بە باشی لەگەڵ یەکتری هەڵدەکەین ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەگەر سەیر بکەن کە لە کوێوە گەیشتوینەتە کوێ، دەزانن هەموو شت باشترە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوش بەباشی لێمان دان."