دوای دەنگۆی وازهێنانی لەیەکێتی؛ بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە لیوا ئەیوب دەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ماوەیەک لە بڵاوبونەوەی دەنگۆی وازهێنانی لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندەی سەربازی یەکێتی لەحزبەکە، ئەمڕۆ لەدەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوەوە.


نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە پێزانینەوە لە رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی لیوا ئەیوبی روانی وەک تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێری کوردستان و یەکێتی، کە تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خەباتی کوردایەتی و وەک شێرە کوڕێکی هەولێری هەمیشە لەگەڵ هەڤاڵەکانی بەشێکن لە سەروەرییەکانی گەلەکەمان ".

بافڵ تاڵەبانی وتیشی،" ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیی لیوا ئەیوب لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە مایەی شانازی هەموو لایەکمانە ".

بەپێی راگەیەنراوەکە، لیوا ئەیوب یوسف دوپاتیکردەوە "هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت و هەر ئەرکێک لە خزمەتی خەڵک بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت".