شارپرێس:
د. عەبدوللەتیف سەلەفی ڕایدەگەیەنێت، من باجی هەڵوێستە نیشتیمانی و ئایینیەکانم دەدەم و دەڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەژێر فشارێکی زۆر ئەو بڕیارەی دژی من داوە.
د.عبدللتیف ئەحمد سەلەفی، لەگرتە ڤیدیۆیەكدا لەسەر بڕیارەکەی خوێندنی باڵا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ دەرکردنی خۆیان بوە لەو فشارەی لەسەریان بوەو بڕیارەکە لای من هیچ بەهایەکی نییە، دەشڵێت، "تانە لەبڕیارەکە دەدەین و دەبێت ئەو باندەی پیلانیان بۆ داناوە بدرێنە دادگا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لەیەکەم رۆژەوە نامەم بۆ لایەنی پەیوەندیدارو وەزیری خوێندنی باڵا نارد کە ئەمە پیلانێکە بۆ ناشرینکردنی من و مامۆستای ئایینی و کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و هەموو زانکۆ".
هەر لەپەیامەکەیدا عەبدوللەتیف ئەحمەد سوێند بەقورئان دەخوات و دەڵێت، "سوێند بەم قورئانە کارێکی ناڕەوا کرا بەرامبەرم و زوڵم و ستەمم لێکرا".