بۆ یەکەمینجار بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ تورکیا و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، بۆ یەکەمینجار بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆبوەوە، کە ئەویش ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)ە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە گرنگ زانرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو دیدارەدا پرۆسەی ئاشتی خرایەبەر باس و بافڵ تاڵەبانی جارێکی دیکە پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژوییە دووپاتکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی،" ئێمە لەسەر رێبازی مام جەلال درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین تاوەکو ئەم هەنگاوە گرنگ و چارەنووسسازە سەربگرێت، بە ئامانجی زاڵکردنی پێکەوەژیان و گەیشتن بە ئاشتییەکی سەرتاسەری کە لە بەرژەوەندیی ئاسایش و ئارامیی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت ".