عەممار حەكیم ڕەخنەیەك و پێشنیازێكی جیاواز دەداتە حكومەتەكەی زەیدیی

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمار حەکیم ڕایدەگەیەنێت، دەستگیركردنی كۆمەڵێك پەرلەمانتارو كەسایەتی سیاسی پێویستی بەتانك و زرێپۆش نەبوو و دەشڵێت، ئەگەر لەهەنگاوی یەكەمدا پاساوێك هەبوبێت؛ ئەوا بۆ هەنگاوی داهاتوو دەكرێت بەشێوەیەكی هێورتر بەڕێوەبچێت.


عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەڵێت، پرۆسەی دەستگیركردنی ئەوانەی تۆمەتبارن بەگەندەڵی چەند لەكەشێكی هێورو ئارامدا دەستگیربكرێن، نزیكتر دەبێت لەسەركەوتن و دەشڵێت،" ڕەنگە پێویستمان بەتانك و زرپیۆش نەبێت كاتێك دەچین بۆ دەستگیركردنی پەرلەمانتارێك یان سیاسیەكی تۆمەتبار بەگەندەڵی.

عەمار حەكیم، لەچاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد،  كەسێكی تیرۆرست ترسی ئەوەی هەیە لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی كە ڕەنگە چەك و پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی هەڵگرتبێت، پێویستمان بەهێزێكی سەربازی شەڕكەر بێت، بەڵام دەكرێت سیاسیەكە لەدەرگای بدەیت و بیكەیتە ئۆتۆمبیلێكەوە، یان ڕەنگە بەتەلەفونێك بانگهێشتی دادگا بكرێت و ئامادەبێت.

وتیشی، بەشێك لەم پرۆسەیە بەڕەهەندە سەربازییەكەیەوە، تێبینی ئەوە دەكرێت هەندێك كەرەستە بەكارهات كە پێویستی نەبوو بەكاربێت، دەكرا بەبێ‌ ئەمەش ئامانجە بەدیبهێنرێت، ڕەنگە هێزە ئەمنیەكانیش ترسی ئەوەیان هەبوبێت هەندێك لەتۆمەتبارەكان هەڵبێن، بەڵام ئەگەر لەهەنگاوی یەكەمدا پاساوێك هەبوبێت بەڵام بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو دەبێت بەشێوەیەكی هێورتر ئەنجامبدرێت.

بەپەلە