شارپرێس:
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لەكۆشكی گەل لەدیمەشق ڕایگەیاند، هەردولا ڕێككەوتون لەسەر پێكهێنانی لیژنەی ئابوریی بەرفراوان بۆ كاركردن لەسەر دۆسیەی بونیادنانەوەی وڵاتەکە.
ماكرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لەپرۆسەی دوبارە ڕێکخستنەوەو چاکسازیی کەرتی بانکیی لەسوریا، جەختیشیکردەوە، هاوبەشیی نێوان دیمەشقو پاریس لەقۆناغی داهاتودا بەشێوەیەکی تایبەت سەرنج دەخاتەسەر سێکتەرەکانی ژێرخانو ئابوریی.
ماکرۆن لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەقووڵی متمانەی مێژویی لەپەیوەندییەکانی نێوان سوریاو فەرەنسا کردەوەو ڕایگەیاند، پاریس بەردەوامدەبێت لەئامادەیی ئابوریی خۆییو پاڵپشتیکردنی ڕەوتی هاوکارییە هاوبەشەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە ئابورییەکانی هەردولا.