شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیار لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا دەدەن، دەشڵێت،" زۆر لە هاوپەیمانی ناتۆ بێهیوا بوم، تەنها لەبەر ئەردۆغان بەشداریم لەم لوتکەیەی ناتۆ کردوە "
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەیشتنی بۆ تورکیا بە رۆژنامەنوسانی وت،" هیچ ترسێکم لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا نییە و واشنتۆن ئامادەیە پابەندییەکانی خۆی لەبارەی چاککردنەوەی ئەو فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییانە جێبەجێ بکات، کە پێشتر لە ئەمریکایان کڕیوەتەوە".
ئەوەشیخستەڕوو،" زۆر لە هاوپەیمانی ناتۆ بێهیوا بوم، تەنها لەبەر ئەردۆغان بەشداریم لەم لوتکەیەی ناتۆ کردوە، چونکە لە تورکیا سازدەکرێت ".
لەبارەی ئێرانیش، ترەمپ باسی لەوەکرد،" توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەناوبردوەو رێگە نادەین چەکی ئەتۆمی هەبێت ".
پێشتر، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند: "پێموانییە پێویست بێت فڕۆکەی F-35 یان بزوێنەری فڕۆکە جەنگییەکانیان بەتورکیا بفرۆشرێت، چونکە ئەوە هاوسەنگیی هێز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێکدەدات ".