11 کەس لەدادگای سلێمانی دژی د.عەبدوللەتیف شایەتییانداو ئەویش سلێمانی جێهێشت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدادگای سلێمانی ژمارەیەک خوێندکارو شایەتحاڵ لەبەردەم دادوەردا، شاهیدییان لەسەر دۆسیەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای ئاینیی داو ناوبراویش سلێمانى به‌جێهێشت.


شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاریی ئەوەی دەستکەوتوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11 خوێندکارو کەسوکاریان لەدادگای سلێمانی، لەبەردەم دادوەر شایەتییان لەسەر دۆسیەکەی د. عەبدوللەتیف داوە، بەشێک لەوکەسانەی وتەیان لێوەرگیراوە خوێندکاری د. عەبدوللەتیف بون، بەشێکی دیکەیان هاوڕێ‌و کەسوکاریان بون‌و بەهۆی ئاگاداربون لەدۆسیەکە شایەتییانداوە.

ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس باسی لەوەشکرد، لەمڕۆوە کەیسەکەی د.عەبدوللەتیف ڕەگەزی "سزایی" وەرگرتوەو وتەی سەرجەم شایەتحاڵەکان جێگیرکراوەو دادوەری کەیسەکەش بەوتەی سەرچاوەکەی شارپرێس "دادوەرێکی توندە".

سەرچاوەکە نەیشاردەوە کە گەشتی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بۆ تورکیا، هاوکات بوە لەگەڵ وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵ‌و سکاڵاکارەکان لەدادگای سلێمانی.

سەبارەت بەقۆناغی داهاتوی دۆسیەکە ئەو سەرچاوەیە وتی، "داواکاری گشتیی سکاڵای هەیەو لەقۆناغی داهاتودا دادگا بەگوێرەی سکاڵای ئەو سکاڵاکارانە بڕیاری خۆی دەدات".

بەپەلە