شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستی کردەوە کە سەرکردەکانی ناتۆ لە لووتکە لە ئەنقەرە، بەهۆی ترس لە ڕووسیا و بۆ ڕازیکردنی دۆناڵد ترامپ، زیادبوونی گەورە لە خەرجییەکانی پڕچەککردن ڕادەگەیەنن.
ئەم بڕیارە لە کۆڕبەندێکی بەرگریدا پێش گەیشتنی ترامپ ڕادەگەیەنرێت، کە بڕیارە بەشداریی لووتکەکە بکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردەکانی دیکە کۆببێتەوە.
مارک ڕوتە، ئەمینداری گشتیی ناتۆ ئاشکرای کرد کە خەرجییەکانی ئەورووپا و کەنەدا لەم ساڵەدا 570 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، کە 90 ملیار دۆلار زیاترە لە ساڵی 2024.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر هەیە ترامپ ئامادەیی خۆی بە ئەردۆغان ڕابگەیەنێت بۆ گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی فڕۆکەکانی F-35 دوای ناکۆییەکانی پەیوەست بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400.
ئەم لووتکەیە هاوکاتە لەگەڵ بوونی گرژیی لە هاوپەیمانیتییەکە بەهۆی ڕەخنەکانی ترامب لە هاوپەیمانان کە پشتگیری واشنتۆنیان نەکردووە لە شەڕی ئێراندا و کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت هاوکاریی زیاتری ئۆکرانیا بە بڕی 70 ملیار یۆرۆ بۆ ئەمساڵ ڕابگەیەنرێت