شارپرێس:
پڕۆژەی ڕوناكی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەم مانگە نیوەی هاوڵاتیان لەپڕۆژەی ڕوناكیدا كەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ هاتۆتەوە.
پڕۆژەی ڕوناكی لەپەیجی فەرمی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نیوەی هاوڵاتیان لەپڕۆژەی ڕوناکیدا کەمتر لە 38,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لەمانگی پێنجدا، جەختیش كراوەتەوە، كەزۆرینەی هاوڵاتیان لەمانگی پێنج ماوەی خولی پسولەکەیان نزیکەی 41 ڕۆژە.
خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لەمانگی پێنج.
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کوردستان: 38,000
هەولێر: 43,000
سلێمانی: 32,000
دهۆک: 41,000
هەڵەبجە: 30,000
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان: 550
هەولێر: 610
سلێمانی: 465
دهۆک: 620
هەڵەبجە: 423
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕوناکی.
ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی ڕوناکی ڕاگەیاند.