بەسێ درۆن هێرشكرایەوە سەر هەرێم

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپێکی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسنوری هەولێر.


دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ڕایگیەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، 13ی تەمموزی 2026، لەڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لەناحیەی دارەشەکرانی سەر بەقەزای پیرمام لەهەولێر.

دەشڵیت، هێرشەکان لەکاتژمێر 05:15 خولەک لەگەڵ 05:28 خولەکی بەرەبەیان کراون و ئاراستەی ناوەندی کەمپەکە کراون. 

هاوكات دژە تیرۆری كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،"خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە". 

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی حكومەتی هەرێم، لەسەرەتای جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، زیاتر لە 800 جار هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان.

بەپەلە