شارپرێس:
سعودیهو هاوپهیمانهكانى هێرشى چڕیان بۆسهر یهمهن دهستپێكردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا کە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی حوسیدایە، کەوتە ژێر هێرشێکی چڕهوه، حوسیهكانیش ڕایدهگهیهنێت، "ئارامگرتنمان كۆتاییهاتو وهڵامێكى زۆر قورس دهدهینهوه".
بهگوێرهى زانیاریى میدیاكانى یهمهن، فڕۆکە جەنگییەکان لانی کەم سێ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕێڕەوی سەرەکی نیشتنەوەو فڕینی فڕۆکەکانیان لەناو فڕۆکەخانەکەدا کردوەتە ئامانج.
هاوکات شایەتحاڵەکان لەناوچەکە پشتڕاستیانکردەوە، دەنگی تەقینەوەی زۆر بەهێز لەناو فڕۆکەخانەکەو دەوروبەری بیستراوە، کە بوەتە هۆی دروستبونی دڵەڕاوکێ لەناوچە نزیکەکانی فڕۆکەخانەکەدا.
دەستبەجێ دوای هێرشە ئاسمانییەکان، وەزارەتی بەرگریی یەمەن ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو تێیدا داوای چۆڵکردنی دەستبەجێو خێرای فڕۆکەخانەی سەنعای کرد لەفەرمانبەرانو هاوڵاتیان، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی لەئەگەری دوبارەبونەوەی هێرشەکان.
سهبارهت بهلایهنى هێرشكار ئاشكراكراوه، بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا لەلایەن حکومەتی شەرعی یەمەن (حکومەتی عەدەن)و بەهاوکاریی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودی ئەنجامدراوە.
وەزارەتی بەرگریی یەمەن (سەر بەحکومەتی ناسراوی نێودەوڵەتی لەعەدەن) ڕایگەیاندوه، هێزە چەکدارەکانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکەیان کردوەتە ئامانج، وەزارەتی بەرگریی ئهو وڵاتهش ئاشکرایکردوە، ئەو بۆردومانە بۆ ڕێگریکردن بوە لەنیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرپێچی لەئاسمانی یەمەن کردبوو.
لهوبارهیهوه یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان وتویهتى، "فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعودی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆردومانی فڕۆکەخانەکەیان کردوە، ئەم هێرشە کۆتایی بەقۆناغی هێورکردنەوەی دۆخەکە هێناو وەڵامدانەوەی توندمان دژ بەبەرژەوەندییەکانی سعودیە دهبێت".
