شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ
لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدیی لەکۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆک وەزیران کارێکی زۆر
باش دەکات و کەس باوەڕی نەدەکرد لەم هەڵبژاردنە بیباتەوە، دەشڵێت،" من
داوامکرد عەلی زەیدی کاندید بکرێت بۆ سەرۆکوەزیران هەروەک چۆن لە کۆڵۆمبیا و
ئەرجەنتینیش هەر وامکرد".
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی باشمان کرد و سەرباری ئەوەی لە بەرنامەی سەردانەکەیدا
نەبوو، بەڵام بانگهێشتم کرد بۆ نیوەڕۆ خوانێک.
ترەمپ لەبارەی
نوری مالیکییەوە وتی،" کاندیدەکەی رکابەری عەلی زەیدیم بەدڵ نەبوو، ئەو بوچونی
باش نەبوو بەرامبەر ئەمریکا، گرنگ بوو زەیدیی بیباتەوە و کارێکی زۆر باش دەکات
".
ئەوەشیخستەڕوو،"
شەرەفەندم لێرە پێشوازی لە سەرۆک وەزیران بکەم، ئەو جەنگاوێکی گەورەیە ".
ترەمپ وتیشی،"
عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت و سامانی سروشتی لەم هەفتەیەشدا گرێبەستێکی
گەورە لەبواری نەوت لەگەڵ عێراق رادەگەیەنرێت ".
هاوکات، عهلی زهیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد،" دوای 30ی ئهیلول رێگه به هیچ لایهنێك نادهین له دهرهوهی دامهزراوهكانی دهوڵهت چهك ههڵبگرێت".
