شارپرێس:
بەرپرسانی ئێران
داوایان لە حوسییەکان کردوە ئامادەکاری بکەن بۆ داخستنی گەروی بابولمەندەب لەسەر
دەریای سور.
ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز لەزاری سێ سەرچاوەوە بڵاویکردەوە، ئێران بە فەرماندە سەربازییەکانی گروپی
حوسییەکانی یەمەنی راگەیاندوە کە لەئەگەری دوبارە بونەوەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر
دامەزراوەکانی وزە لەئێران، گەروی بابولمەندەب بەڕوی کەشتییە بازرگانییەکان دابخەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
ئەو پێشنیارە لەناو سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێکراوە و حوسییەکانیش
ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە، لەئەگەری هێرشکردنەسەر
دامەزراوەکانی وزەی ئێران لەلایەن ئەمرریکاوە.
گەروی بابولمەندب
یەکێکە لەگرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، کە بە داخستنی هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر
کەرتی وزە لەجیهان و جوڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان دروست دەبێت.