شارپرێس:
وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، لەئەگەری بەردەوامبونی
راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانەغاز، زیاتر
لە هەزار و 400 مێگاوات کارەبا
لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.
ئەحمەد تورکی جیاد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی
عێراق لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە لە راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لەهەرێمی کوردستان، کە بەهۆی مەرسییە ئەمنییەکانەوە راگیراوە، لەئەگەری بەردەوامبونی ئەو دۆخەش زیاتر لە هەزار و 400 مێگاوات کارەبا لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، وەزارەتی کارەاب دەستی بە سەرجە، رێکارە
هونەرییەکان کردوە و پلانێکی بەپەلەی داناوە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی کارەبای نیشتیمانی.
هاوکات، وەزارەتی کارەبای عێراق داوا لەهاوڵاتییان دەکات
بەپێی پێویستی خۆیان کارەبا بەکاربهێین و هیچ بڕێک بەفیڕۆ نەدەن.