ترەمپ: ئەگەر هێرشی زەمینی بکرێتە سەر ئێران، خەڵکی تر ئەو ئەرکەمان بۆ جێبەجێ دەکەن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتن بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی دژ بە ئێران، پێویستی بە ناردنی هێزەکانی خۆی نییە، بەڵکو هێزی تر هەن کە ئەو ئەرکەیان بۆ جێبەجێ دەکەن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز" بژاردەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران بە تەواوی ڕەتنەکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،" کەسانێکی تر هەن کە ئەو ئەرکە بۆ ئێمە ئەنجام دەدەن ".

ترەمپ وتیشی،" پێم باشە واشنتۆن ڕاستەوخۆ نەچێتە ناو جەنگێکی زەمینی بەرفراوان، بەڵکو هێزی تر ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن ".

ترەمپ ئاماژەی بە ناسنامەی ئەو هێزانە نەکرد و هەتا ئێستاش هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانی واشنتۆن، زانیارییەکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکردوەتەوە.