ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە سێ بەرپرسی عێراقیی ڕەتکردەوە، بەهۆیەوە کەسیان لەنێو شاندەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتی ئەمریکایان نەکرد.
میدیای عێراقیی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق، مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکان و وەهب سەلمان، وەزیری گواستنەوە ئەو سێ بەرپرسە بوون ئەمریکا ڤیزای نەداونەتێ و گەشتی ئەو وڵاتەیان نەکردووە.
هەر یەکێک لەو بەرپرسانە پەیوەندیدارن بە دۆسیەی جیاوازی نێو گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق، بەتایبەت وەزیری پەیوەندییەکان کە ئێستا ئەمریکا دەیەوێت خزمەتگوزاریی ستارلینک بگەیەنێت بە عێراق.