شارپرێس:
سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین.
لەراگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت "بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێكی مەترسیدار و پێشێلكارییەكی زەقی سەروەریی عێراقە".
راشیگەیاند، ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەكەن و كۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵەكانی ئاشتی لە ناوچەكەدا.