شارپرێس:
دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، لە كاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەكانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە.
دژە تیرۆری كوردستان دەڵێت "خۆشبەختانە ئەم هێرشانە هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە".
هاوكات بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سنوری سلێمانی دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز بیستران، بەگوێرەی سەرچاوەكان بنكەكانی پارتەكانی رۆژهەڵات لەزڕگوێز بۆردومان كراون، بەڵام لەبارەی زیانەكانەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.