شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئاکەپەو مەهەپە کۆبووەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 92 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شاندی ئیمرالیی دەم پارتی پێکهاتوو لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئاکەپە و سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەولەت باخچەلی ئەنجامدا.

لەڕاگەیەندراوێکدا شاندی دەم پارتی دەڵێت، "شاندەکەمان لە ١٥ی تەممووزدا لەگەڵ شاندی ئاکەپە و لە ١٦ی تەممووزدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆبوونەوەی ئەنجامدا".

دەشڵێت، ئێمە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر بارودۆخی پڕۆسەکە گفتوگۆمان کرد. ئەوەمان خستەڕوو کە پێویستە یاسای چوارچێوەیی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەو یاسایە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە بێت. دانوستانەکانمان لەم بارەیەوە بەردەوام دەبن.

شاندەکە ڕاشیگەیاند، دوای ئەم چاوپێکەوتنانە، ئامانجمان ئەوەیە کە  بچینە دورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا چاوپێکەوتن بکەین.