دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 112 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە مەحموود خەلیل و ئەندامی تیمی سەرۆکایەتیی ڕاسپێردراو بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا مستەفا عەبدی.

مستەفا عەبدی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی، ئەم کاروانە نوێنەرایەتیی دوایین کاروانی کۆچبەرانی عەفرین دەکات کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

دەشڵێت، دوای ئەمە، کارەکان بەرەو تەواوکردنی ئامادەکارییە پێویستەکان دەچن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی سەرێ کانیێ، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین.