شارپرێس:
میدیاكانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی هەینی لە زاری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕایانگەیاند كە لە تۆڵەی كوژرانی سەربازانی ئێرانی لە ئێرانشار هێرشیان كردۆتە سەر ناوەندێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی ئەمریكا لەبنكەی تەنەف لە سوریا.
لەبەیاننامەیەكی سوپای پاسداراندا كە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاوكراوەتەوە هاتووە: "سوپای پاسداران هێرشێكی لەناكاوی بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی دوژمن لە ناوچەی تەنەف لە سوریا ئەنجامدا".
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانگی شوباتدا ڕایگەیاند كە هێزەكانی خۆی لەبنكەی تەنەف لە سوریا كشاندەوەو ڕادەستی دەسەڵاتدارانی سوریای كرد.