ئینستاگرام کێشەی تێکەوت و هەژماری دەیان کەس سڕایەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی میدیای دیجیتاڵی ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی هەژماری دەیان کەس لەسەکۆی ئینستاگرام سڕایەوە.


ناوەندی میدیای دیجیتاڵی ( DMC)، کە رێکخراوێکی ناحکومییە لەعێراق، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" کێشەیەکی کتوپڕ لەسەکۆی ئینستاگرام دروست بوەو بوەتە هۆی سڕینەوە هەژماری دەیان کەس، هۆکارەکەشی بۆ دروستبونی کێشەیەک لە سیستمی زیرەکی دەستکرد دەگەڕێتەوە ".

ناوەندی میدیای دیجیتاڵی ڕونیکردەوە،" سیستمی زیرەکی دەستکرد کۆمەڵێک بڕیارێکی خۆڕسک دەدات لەسەر سڕینەوەو پەکخستنی هەژمارەکان لەسەر بنەمای سکاڵای بەکارهێنەرانی تر، بەبێ ئەوەی تیمی مرۆیی ئینستاگرام پێداچونەوە بکەن، راستەوخۆ سیستمەکە ئەو هەژمارانە دادەخات ".