جەنگی ئێران موشەکەکانی سیستمی بەرگری ئەمریکای کەمکردوەتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەو هەواڵەی کە تۆڕی ABC بە پشتبەستن بە شیکردنەوەکانی ناوەندى لێکۆڵینەوەى CSIS، ئەمریکا لە ماوەی جەنگەکەیدا لەگەڵ ئێران، لە نێوان 3,710 تا 4,510 موشەکى ڕێنماییکراوی ورد (Precision-Guided Munitions) بەکارهێناوە. ئەگەر ئەم ژمارانە دروست بن، واتە نزیکەی 31 تا 38٪ لە کۆی کۆگاکانی ئەو چەکانەی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی جەنگ بەکارهاتون.

هەروەها هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرترین کەمبونەوە لە موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی (Interceptor Missiles) ڕویداوە:

لە 360 مووشەکی THAAD، نزیکەی 190 تا 290 موشەک بەکارهاتون.

لە 410 موشەکی SM-3، نزیکەی 130 تا 250 موشەک بەکارهاتون.

لە 2.330 مووشەکی Patriot، نزیکەی 1.060 تا 1.420 موشەک بەکارهاتون.

لە هەمان کاتدا، ئەمریکا بەپێی ئەم شیکردنەوەیە:

زیاتر لە 1000 موشەکی کروز Tomahawk.

زیاتر لە 1.100 موشەکی JASSM مووشەکی هێرشی هاوەپەیمان.

و 40 تا 70 مووشەکی PrSM مووشەکی دوورمەودای هێزی زەوی بەکارهێناوە.

ئەم ژمارانە چی دەگەیەنن؟

تێچوى جەنگەکە بۆ ئەمریکا لە ڕوی چەک و تەقەمەنییەوە زۆر قورس بوە. هەرچەندە ماوەی جەنگەکە کورت بوو، بەڵام بەکارهێنانی هەزاران موشەکی گرانبەها نیشانەیە بۆ ئاستی بەرزی هەڕەشە و تواناى بەرگریی ئێران.

زۆرترین فشار لەسەر موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی بوە. موشەکەکانی THAAD، SM-3 و Patriot بۆ ڕاگرتنی مووشەکە بالیستیکی و فرۆکە بێفڕۆکەکانی ئێران بەکارهاتون، و ئەوە دەریدەخات کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناچار بون بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرگریی ئاسمانی بەکاربهێنن.

بەرهەمهێنانەوەى دوبارەی ئەم موشەکانە لەکورت مەودا مەحاڵە. موشەکەکانی THAAD و SM-3 چەکی تەکنەلۆژیای بەرزن و دروستکردنیان چەندین مانگ یان ساڵ دەخایەنێت. ئەگەر هەڕەشەیەکی نوێ لە ناوچەکانی وەک ئاسیای ڕۆژهەڵات یان ئەوروپا دروست ببێت، ئەمریکا دەبێت بە وردی کۆگاکانی بەڕێوە ببات.